شارەزانی یاسایی و پەرمانتاری پێشووی عێراق، لەتیف مستەفا ناسراو بە حاکم لەتیف لەبارەی راگرتنی چاوپێکەوتنێکی شاسوار عەبدولواحید لە زیندانەوە کە بڕیاربوو دوێنێ لە کەناڵی NRT بڵاوبکرێتەوە هاتەدەنگ ودەڵێت" لەو شارەی کە زۆر ئازادی هەیە بە زەبری هیز و بێ پەنابردنە تەنانەت بەر دادگاکانی خۆشیان بەرنامە بەکەناڵ رادەگرن".
دوای راگرتنی بەرنامەی شاسوار عەبدولواحید, لەتیف مستەفا ئەمین ناسراو بە حاکم لەتیف مستەفا کە هاوڵاتییەکی شاریی سلێمانییەوە و ماستەر و دکتۆرایی لە بارەیی یاسایی دەستوورییەوە هەیە و پەرلەمانتاری پێشووی عێراقیشە لە لاپەڕەی فەرمی خۆی هاتەدەنگ و رایگەیاند" لەو شارەی کە هەر زۆر زۆر ئازادی هەیە بە زەبری هیز و بێ پەنابردنە تەنانەت بەر دادگاکانی خۆشیان بەرنامە بەکەناڵ رادەگرن".
دەشڵێت" لەوەش موهیمتر پیش ماوەیەک ئاگاداری ریکخراوەکایشیان کردوە بۆتان نیە لە کونی ژورەوەش کۆڕو سیمینار بکەن ئەگەر باسی فیربونی خولی زمانی کوردی یان تەنانەت باسی وشکە ساڵیش بیت بەبێ رەزامەندی ئاسایش".
لە کۆتاییدا حاکم لەتیف دەڵێت" ئاخر بەهیچ قانون و قانوچکەیەک کۆڕو سیمینار لە هۆڵی داخراودا رەزامەندی هیچ لایەکی ناویت".
یەک شەممە، ٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، بڕیاربوو ئێوارە کاتژمێر ١٧:٠٠ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە زیندانەوە لە بەرنامەی تاوتوێی NRT لەسەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و دۆخی هەرێمی کوردستان قسە بکات، بەڵام بە پێی ڕاگەیاندراوی کەناڵەکە لە لایەن وەزارەتی ناوخۆ و ڕۆشنبیریەوە ڕێگری لە پەخشکردنی بەرنامەکە کراوە.