دادگای سلێمانی، بڕیاری زیندانیکردنی هەتا هەتایی بۆ تۆمەتباری کوشتنی ئەو شۆفێری بارهەڵگرەی ساڵی ڕابردوو بە هۆی تەپۆتۆزکردنەوە کوژرا، دەرکرد.
دوو شەممە، ٣ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، دادوەر سزای ئەو تۆمەتبارەی بە زیندانی هەتا هەتایی دا کە لە ٢٨ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، لە گوندی شێرەکوژی سنوری پارێزگای سلێمانی، شۆفێری گەڵابەیەکی بە ناوی سەڵاح حەمەساڵح، بە گولە کوشت، هۆکاری کوشتنەکە بە پێی قسەی شایەدحاڵەکان لەو کاتەدا بۆ ئەوە بوو کە تاوانبار باخێکی هەبوە و بارهەڵگرەکان بە بەردەمی باخەکەدا ڕۆیشتن و تەپ و تۆزیان کردوە.
سەڵاح حەمە ساڵح، تەمەنی ٤٨ ساڵ بوو، پیشەی کاسب بوە، دوای دوو کاتژمێر لە کوژرانی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند تۆمەتباریان دەستگیر کرادوە و دوای زیاتر لە ساڵێک کوژرانی ئەمڕۆ بکوژەکەی سزای هەتا هەتایی درا.