ئاسایشی سلێمانی باندێکی هێنانی کۆچبەری نایاسایی لەگەڵ ٢٣ کەس بیانی دەستگیردەکات.
ئەمڕۆ ٣ی تشرینی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، توانیان باندێکی کۆچبەری نایاسایی دەستگیربکەن لەگەڵ ٢٣ کەسی بیانی.
بەڕێوەبەرایەتییەکە بڵاویکردەوە'' دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانیان ٢ قاچاخچی هێنانی کۆچبەری نایاسایی دەستگیربکەن و ٢٣ کەسی بیانی کەبەشێوەی قاچاخ هێندرابوونە هەرێمی کوردستان و بە نیازبوون بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ببرێن.''
ئاماژەبەوەشكراوە، لەئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی (٣٨)لەیاسای مانەوە ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە، سەرجەم کۆچبەرە نایاساییەکان سنوورداش کرانەوە.