سەڵاحەدین بەهادین: بایکۆتکردنی ده‌نگدان چارەسەری كێشەكان ناكات

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامی هۆشداری توند دەدات لە بایکۆتکردنی دەنگدان و بە هەڵەیەکی ئەخلاقی و دینی و سیاسییه‌ وەسفی دەکات. 

سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین، دووشه‌ممه‌ ٣ی تشرینی دووەم،  لەدیدارێكیدا لەگەڵ بەرپرس و ئەندامان و كادیرانی سنوری مەڵبەندی ١٤ی دەوروبەری هەولێری حزبه‌كه‌یدا رایگەیاند " بەدانیشتن و بایكۆتكردنی دەنگدان چارەسەری كێشەكان ناكرێت و بایکۆتکردنی هەڵبژاردن هەڵەیەکی ئەخلاقی و دینی و سیاسییە.''

وتیشی'' یەكگرتوو هەمیشە لەبەرەی خەڵك و مافخوراوانه‌ و لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نوێنەرەكانیان بەردەوام داكۆكیكاربون بۆ بەدەستهێنانی مافەكانیان و دەنگیان دلێرە بۆ مافی فەرمانبەران و موچەخۆران.'' 

سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا تیشكی خستەسەر ئەوەی ئەبێت هاوڵاتیان بە بەدەنگدان بە كەسانی خاوەن رابردوو پاك و ئەزموندار بێت بۆ ئەوەی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كار بۆ گێڕانەوەی مافەكانیان بكەن. 

ئەمە لە کاتێکدایە بڕیارە ١١ی مانگی داهاتوو هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت، بەگوێرەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ٣٢٩ کورسییەکەی پەرلەمان بەمشێوەیە بەسەر ١٨ پارێزگاکەی عێراق و هەرێمی کوردستان دابەشکراون و هەر پارێزگایەک بازنەیەکی هەڵبژاردنە. 




AM:12:10:04/11/2025