دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لە بەرژەوەندی سەلاحەدین دەمیرتاش بڕیار دەدات

دادگای ئەوروپا تانەیەكی توركیای بۆ مانەوەی دەمیرتاش لە زیندان رەتكردەوە، دەمیرتاشیش دەڵێت، بڕیارەكەی دادگای ئەوروپا بۆ ٨٦ ملیۆن هاووڵاتی گرنگە.

مانگی رابردوو وەزارەتی دادی توركیا تانەیدا لە دووەمین بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا سەبارەت بە دەستبەسەركردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، ئەوەش بووە هۆی دواكەوتنی ئازادكردنی دەمیرتاش.

فەرمانگەی باڵای دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، لەوەڵامدا فەرمانگەی باڵای دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا تانەکەی وەزارەتی دادی رەتکردەوە.

 بەم رەتکردنەوەیەش، ئێستا بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لەبارەی پێشێلکردن و ئازادکردنی دەمیرتاش بووەتە بڕیاری کۆتایی.

دوای بڕیارەکەی دادگا، سەڵاحەدین دەمیرتاش، ڕایگەیاند'' گومانی تێدا نییە کە بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا گرنگە و لە ڕووی یاساییەوە پابەندکەرە، بەڵام نەک تەنها بۆ ئێمە، بەڵکو بۆ ٨٦ ملیۆن هاونیشتمانیان، یاسای برایەتی نێوانمان لە هەموو شتێک بەنرخترە.'' 

سەڵاحەدین دەمیرتاش لە  ٤تشرینی دووەمی ٢٠١٦ـەوە دەستبەسەرکراوە  و دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا تاوەکو ئێستا سێ جار بڕیاری داوە کە زیندانیکردنی دەمیرتاش پێشێلکاریی مافەکانییەتی و دەبێت ئازادبکرێت، بەڵام دادگاکانی تورکیا داواکارییەکانیان ڕەتکردوەتەوە بە بیانوی ئەوەی بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا یەکلاکەرەوە نەبوون و دەمیرتاش لە دادگاکانی تورکیا ٤٧ دۆسیەی تاوانی بۆ دروستکراوە.




AM:10:43:04/11/2025