باخچەلی: ئازادکردنی دەمیرتاش دەبێتە مایەی خێر بۆ تورکیا

سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا، ڕایگەیاند'' ئۆجلان بەڵێنەکانی بردوەتە سەر، ئێمە ئامادەین بچینە ئیمراڵی و دەبێت پەرلەمان پاپەند بێت.'' 

 دەوڵەت باخچەلی، سێشەممە ٤ی تشرینی دووەم، لە چوارچێوەی قسەکردنیدا لە کۆبوونەوەی ئاسایی پارتەکەیدا، دانی بەوەدا نا کە دۆخی ناوچەکە مەترسیدارە،. 

 وتیشی'' عەبدوڵا ئۆجلان تا ئێستا بەڵێنەکانی خۆی بردوەتە سەر، دەبێت پەرلەمانتاران بچنە ئیمراڵی و گوێ لە عەبدوڵڵا ئۆجالان بگرن و بەقسەی بکەن و مەهەپەش ئامادەیە بچێتە ئیمراڵی و چاویان بە عەبدوڵڵا ئۆجالان بکەوێت.'' 

 لەبارەی ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاشیشەوە باسی لەوەکرد، ئازادکردنی دەمیرتاش دەبێتە مایەی خێر بۆ تورکیا.

باخچەلی راشیگەیاند'' دەبێت بۆچوون و بیرۆکەی کۆتایی سەرکردایەتی دامەزرێنەری پەكەكە لەبەرچاو بگیرێت،  ئێمە ئەو کەسانە دەبینین کە بە چاندنی مین لە نێوان ئۆجەلان و دەمیرتاشدا هەوڵی ڕێگری لە هەنگاوەکانی تورکیا دەدەن بەرەو جیهانێکی دوور لە تیرۆر.'' 

ئەمە لە کاتێکدایە، ڕۆژی ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، لە بناری قەندیل پارتی کرێکارانی پەکەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بە ئامادەبوونی رۆژنامەنوسان بڵاویکردەوە کە هێچەکانی خۆی لە سنوورەکانی تورکیا دەکشێنێتەوە و وتی" هەنگاوێکی دیکەی مێژوویی لە چوارچێوەی بانگەوازی ٢٧ـی شووباتی ڕێبەر ئاپۆ و بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ـی پەکەکە نا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا لە قەندیل، ڕاگەیاندراوی هەنگاوە مێژووییەکە خوێندرایەوە."





PM:12:52:04/11/2025