مامۆستایانی وانەبێژی پێشوو بڕیاریاندا بایکۆتی دەنگدان بكەن و دەڵێن" لەبەر هۆکاری لادان لەسەر کاریان و فەرامۆشکردنیان بەگشتی بڕیاریان داوە بایکۆتی هەڵبژاردن بکەن."
مامۆستایانی وانەبێژی پێشووی وەزارەتی پەروەردە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەیان بەوەكردووە، ئەوان ڕێژەیان زۆر کەمە و لە بڕیاری گرێبەستکردن بێ بەش بوون، وەزارەت پێی ڕاگەیاندوون، کەوا لەئێستادا یەک ڕێگا دەگرێتە بەر و لەجێ دانانیان بۆ دەکات ئەویش لەو کاتەی کە پەروەردەکان داوای مامۆستا بکەن.
دەشڵێن" مامۆستایانی وانەبێژی پێشوو داوای بڕیارێک دەکەن، کە هەموو بەبێ جیاوازی و لەم ساڵەدا دانرێنەوە لەسەر پیشەکانیان."
جەختیشیان كردۆتەوە، لەبەر هۆکاری لادان لەسەر کاریان و فەرامۆشکردنیان بەگشتی بڕیاریان داوە بایکۆتی هەڵبژاردن بکەن.