دهۆک..گەنجێک بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا

گەنجێک کە برای پەرلەمانتارێکی یەکێتییە لە گەڕەکی ماسیک لە دهۆک کوژرا، و تائێستاش بکوژەکەی دەستگیر نەکراوە و هۆکاری رووداوەکەش دیار نییە.
 
بە گوێرەی زانیارییەکان شەوی رابردوو گەنجێک لە گەڕەکی ماسیک لە دهۆک دەستڕێژی گولـلەی لێکراوە و کوژراوە.
هەر بە پێی زانیارییەکان گەنجەکە بە دەمانچە ٣ بۆ ٤ گولـلەی لێدراوە.

لە بارەی ناسناوی کوژراوەکە سپی زانیوێتی کە ناوی گەلژین دێوالییە و برای فەژین دێوالی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستانە.

بە وتەی کەسوکاری ئەم گەنجەی کە کوژراوە هیچ کێشەیەی لەگەڵ کەس نەبووە و تائێستا نازانن بکوژەکەی کێیە و دەستگیر نەکراوە.
تا ئێستا لایەنە پەیوندیدارەکان هیچ زانیارییەکیان لەبارەی رووداوە بڵاونەکردووەتەوە.





AM:09:54:05/11/2025