ڕەوتی هەڵوێست دوو کاندیدی خۆی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ یەکێتی دوورخستەوە.
عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێست، چوارشەممە ٥ی تشرینی دووەم، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فێسبووک، ڕایگەیاند "بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ یەکێتی و هەوڵدان بۆ خۆفرۆشی بە یەکێتی، ڕەوتی هەڵوێست دوو کاندیدی دورخستەوە."
ئاماژەی بەوەش کردوە، یەکێتی بەپارەی قاچاخی و دزی سەرقاڵی خەڵک کڕینە.
لەلای خۆشیەوە، میدیای فەرمی یەكێتی بڵاەیکردەوە، دوو كاندیدی رەوتی هەڵوێست پشتیوانی خۆیان بۆ لیستی ٢٢٢ی یەكێتی راگەیاندوەوەو چونەتە ناو یەكێتی.
یەکێک لەو کاندیدانە یاساناس (رێباز شەهید عەبدوڵا)، كاندیدی ژمارەی ١١ی لیستی ٢٢٥هەڵوێست لە بازنەی سلێمانی، ئەوەی دیکەش مونیرە عەبدوڵا بەرزنجی، كاندیدی ژمارەی ١٦یە لە بازانەی سلێمانی.
عەلی حەمەساڵح سەرۆکایەتیی ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی دەکات، تەنیا لە سێ بازنەکەی هەرێمی کوردستان کاندیدی هەیە و بەشداریی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دەکات.