قوباد تاڵەبانی: لە بەغدا کێشەی جوتیارانی ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکەین

جێگری سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی جەختدەکاتەوە لەوەی حیزبەکەی لە بەغدا کێشەی جوتیارای ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات. 

قوباد تاڵەبانی لە پێگەی فەیسبووک نووسیێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاد'' یەکێتی لە ناوچە دابڕێندراوەکان هێزی یەکەمە و ئەمجارەش چاومان لەوەیە بە هیمەتی ئەو جەماوەرە دڵسۆزەی هەمانە، بە دەنگ و بە کورسی سەرکەوتنی گەورەتر بەدەستبهێنین.''

وتیشی'' بۆ پشتیوانیکردن لە لیستی ٢٨١ی (اتحاد اهل نینوی) سەردانی مەخمورم کرد و چاوم بە هەڤاڵان و ئەو جەماوەرە دڵسۆز روون بووەوە. خۆشحاڵ بووم کە خەڵکێکی زۆر لە هەموو پێکهاتەکان شانبەشانی یەک کاردەکەن بۆ سەرخستنی لیستی ٢٨١.'' 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئاگاداری کێشە و گرفتەکانی جوتیارانی ئەو دەڤەرەین و بەڵێنم پێدان لە بەغداوە کێشەکانیان چارەسەر دەکەین و کۆتایی بەو غەدرە دەهێنین کە ساڵانێکە پێوەی دەناڵێنن.

یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان به‌ ژماره‌ ٢٢٢ له‌ بازنه‌كانی سلێمانی و دهۆك و هه‌ولێر و كه‌ركوك و دیاله‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌شداره‌ و هاوكات له‌ چوارچێوه‌ی سێ هاوپه‌یمانێتیدا له‌پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا و سه‌لاحه‌دین و به‌غدادیش به‌ زیاتر له‌ ١٥٠ كاندید به‌شداره‌و له‌و ژمارانه‌ش رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌به‌شداری ژنان دراوه‌، كه‌له‌ بازنه‌كانی سلێمانی و دهۆك و هه‌ولێر و كه‌ركوك و دیاله‌ ٣٦ كاندیدی ژن به‌شدارن، كه‌رێژه‌كه‌ی له‌وه‌ زیاتره‌ كه‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاریكردوه.




PM:04:48:05/11/2025