عەلی باپیر: ئەو قسە قێزەونانەی لایەنەکان بە یەکتری دەڵێن عەیبەیە

‌عەلی باپیر- لە کاتی بانگەشەی لیستەکەی- هەولێر

عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە هەولێر، لە کاتی بانگەشەی لیستەکەی بۆ هەڵبژاردن وتارێكی پێشکەشکرد و ڕەخنەی لە لایەنەکان گرت کە لە کاتی بانگەشەدا "قسەی قێزەون" بەرامبەر بە یەکتر بەکاردەهێنن.

چوار شەممە، ٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، عەلی باپیر، لە هەولێر، بەشداریکردن لە بانگەشەی لیستەکەیدا بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و داوای لەو کەسانە کرد کە لە ڕابردوودا بایکۆتی هەڵبژاردنیان کردوە، لەم هەڵبژاردنەدا دەنگ بدەن و ڕایگەیاند: " هیوادارم ئەوانەی لەبەر بێ متمانەییان بە پرۆسەی سیاسی لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوودا بایکۆتیان کردووە، هەڵوێستەکەیان بگۆڕن و چیتر لەسەر ئەوە بەردەوام نەبن، ئەگەر خۆمان چاک نەکەین، ڕەشەبایەک دێت و هەموو شت ڕادەماڵێت".

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان پێنج بەربژێری لە پارێزگای هەولێر هەیە، بڕیارە ١١ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، هەڵىژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، بانگەشەی هەڵىژاردن لە ٣ تشرینی یەکەمەوە دەستی پێکردوە و ٨ تشرینی دووەم کۆتایی پیدێت.




PM:07:59:05/11/2025