سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، بڕیاریدا لە داهاتی ناوخۆ مووچەی ئەو ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگانە خەرج بکات کە لەسەرەتای ئەم ساڵەوە خانەنشین بوون.
چوار شەممە، ٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی و ئابوری ڕاسپارد، سبەی پێنج شەممە، کێشەی مووچەی ئەو پێشمەرگە و ئەفسەرانە خەرج بکات کە لەسەرەتای ئەم ساڵدا خانەنشین بوون و تا ئێستا مووچەیان وەرنەگرتوە، بە پێی زانیارییەکان ئەو پارەیە لە داهاتی ناوخۆ وەک پێشینە خەرج دەکرێت.
لە دوای خانەنشینی ئەو پێشمەرگە و ئەفسەرانەوە لە ١ کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، دۆسیەکانیان نێردراوەتە بەغداد، بەڵام تا ئێستا مووچەی خانەنشینیان وەرنەگرتوە.