مەسرور بارزانی: پرسی مووچە بە سیاسی کراوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جەختیکردەوە لەوەی پرسی مووچە بە سیاسی کراوە و ئەوان هەموو ئیلتیزاماتی خۆیان جێبەجێکردوە. 

مەسرور بارزانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، ماستەرپلانی دوینی بەسەر کردەوە، ڕایگەیاند'' بەنداوی دوین هەلی کارێکی زۆر بۆ هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیە دەستەبەر دەکات و هەروەها پلانمان هەیە دوین بکرێتە ناوچەیەکی گەشتیاری گرنگ.'' 

لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان،  مەسرور بارزانی وتیشی" بەداخەوە، بەڵام بابەتی مووچە بە سیاسیی کراوە و ەمە چەندین جارە و هەمیشەش وتومانە، حکومەتی هەرێم هەموو ئیلتیزاماتی خۆی جێبەجێ کردوە، هەرچی پێویست بووبێت، بە زیادەشەوە کردومانە."

جەختیشی کردەوە لەوەی، چاوەڕاون بوون حکومەتی فیدراڵ بەرپرسیارانە ڕەفتار بکات و بە داخەوە حکومەتی فیدراڵ هەمووجارێک مووچە دوا دەخات.

پارتی دیموکراتی کوردستان بە لیستی ژمارەی ٢٧٥ بەشداری لە هەڵبژاردن دەکات، زۆرترین ژمارەی کاندیدانی پارتی لە پارێزگای نەینەوایە، بۆ ٣١ کورسی دیاریکراوی ئەو پارێزگایە پارتی ٦١ کاندیدی هەیە و لە دوای ئەوە زۆرترین کاندیدی پارتی لە پارێزگای سلێمانییە بۆ ١٨ کورسی ئەو پارێزگایە ٣٦ کاندیدی دیاریکردووە.

پارتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق ٣١ كورسیی پەرلەمانی بەدەستهێنا، لە هەولێر ٩ كورسی، لە دهۆك ٨ كورسی، لە سلێمانی ٣ كورسی، كەركووك ٢ كورسی، نەینەوا ٩ كورسی.




AM:11:00:06/11/2025