کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما جێگیردەبن

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاودەکاتەوە. 

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند'' ئەمڕۆ پێنج شەممە ٦ی تشرینی دووەم، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت خێرای با لە سەرخۆ دەبێت لە نێوان ٥ بۆ ١٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.'' 

هەروەها، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. 

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی هەینی ٧ی تشرینی دووەم، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و ئاراستەی با باکووری خۆرئاوا دەبێت 
پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: 

هەولێر : ٢٩ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٢٧ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٢٨ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٢٩ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٣١ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : ٣٠ پلەی سیلیزی
سۆران : ٢٨ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ١٨ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٣٣ پلەی سیلیزی
 




PM:12:45:06/11/2025