قائیمقامی سلێمانی به‌وه‌كاله‌ت رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاریانداوه پاڵاوگه نایاساییه‌كان دابخه‌ن و خاوه‌نه‌كانیشیان ڕووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی بكه‌نه‌وه و لای خۆشییەوە سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی دەڵێت" هەڵمەتەکە بەردوامە و هەر شوێنێکی تر پێویستی بە داخستن بێت، دایدەخەین".
ئەمڕۆ پێنجشەممە، قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند" به‌سه‌رپه‌رشتی فازڵ عومه‌ر، قائیمقامی سلێمانی به وه‌كاله‌ت لە هەڵمەتێکدا ئه‌و پاڵاوگانه به‌سه‌ركرانه‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی كارده‌كه‌ن."
قائیمقامی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد؛ به‌پێی یاسای پاراستنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پاڵاوگایانه ده‌كه‌ن به‌شێوه‌ی نایاسایی كارده‌كه‌ن و تێزاب به‌كارده‌هێنن.
قائیمقامی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد؛ به‌پێی یاسای پاراستنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پاڵاوگایانه ده‌كه‌ن به‌شێوه‌ی نایاسایی كارده‌كه‌ن و تێزاب به‌كارده‌هێنن.
وتیشی" سه‌رباری ئه‌وه‌ی بڕیاری داخستنی سه‌رجه‌م پاڵاوگه نایاساییه‌كانیان داوه، دوێنێ چوارشه‌ممه به‌هاوكاری یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی زڕگوێز شه‌ش پاڵاوگه‌ی نایاسایان داخستووه، هه‌روه‌ها به‌تۆمه‌تی پیسكردنی ژینگه ١٢ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراوه."
لەمبارەوە گۆران قادر سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی لە لێدوانێکی تایبەتدا بە (سپی میدیا) رایگەیاند" ئەم شوێنانەی داخراون هیچ مۆڵەتێکی یاساییان نییە و هەندێک کاری پاڵاوتنیان کردووە کە هیچ جۆرێک مۆڵەت یان رەزامەندییان پێ نەبووە".
دەشڵێت" ئێمە پێشنیارمان پێکردوون کە مۆڵەتی یاسایی وەرگرن یان رەزامەندی لایەنی پەیوندیداریان هەبێت".
ئەوەشی خستەڕووکە ئەگەر بۆ کارێکی لەمشێوازە مۆڵەتت هەبوو بە پێی مۆڵەتەکە ئیجراعاتت لێ داوا دەکرێت و بە پێی ئەو کارەی کە دەیکەی رێنمایی و رێکارت بۆ دەخەنەروو و ئەگەر ئەوانە جێبەجێ بکرێت کاریگەری خراپت لەسەر ژینگە کەم دەبێتەوە و ئاگادار دەبی کە بە چ شێوازێک کار دەبێت بکەی".
سەبارەت بە داخستنی شوێن و پاڵاوگەی تر گۆران قادر وتی" هەڵمەتەکەمان بەردوامە و هەر شوێنێکی تر پێویستی بە داخستن یان ئیجراعات هە بێت رووبەرووی دەبینەوە".
سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی ئاشکراشی کرد کە ئەم کەس و پاڵاوگانە پەیوەندیان هەیە بە رشتنی پاشماوەی سوتەمەنی ژەهراوی و پاشماوە کیمیاییەکانی دی لە دەوروبەری سلێمانی وژینگەکەی، بەڵام ئەرکی قائیمقامییەت تەنیا ئەوەیە رێکارەکان و ئیجراعاتی یاساییە بەرامبەریان بگرێتەبەر و دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوە و دانیان بە دادگا ئەرکی پۆلیس و ئاسایش و ئەوان نازانن کە دەستگیرکراوەکان ئایا دەدرێن بە دادگا یان خود نا.
لەم دواییانەدا، پارێزگای سلێمانی رووبەڕووی قەیرانێکی ژینگەیی جدی بووەتەوە بەهۆی رشتنی بێباکانەی رۆنی رەش، تێزاب و پاشماوەی نەوتی رەش لە چەند شوێنی جیاوازدا. ئەم تاوانە ژینگەییە نەک تەنها ناوچەکانی دەرەوەی شار، وەک دووکان، پێنجوێن، عەربەت و دەربەندیخان، گرتووەتەوە، بەڵکو گەیشتووەتە ناوچەکانی ناو شاری سلێمانیش.