شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی ڕیککەوتنیان لەگەڵ یەکێتی راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و دەڵێن" لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکاندا دەرکەوت کە یەکێتی نایەتە پێش بۆ رێککەوتن تاوەکو ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عیراق و چەندین جاریش لەوە ئاگادار کراونەتەوە".
دەشڵێت" لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکاندا دەرکەوت کە یەکێتی نایەتە پێش بۆ رێککەوتن تا ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عیراق و چەندین جاریش لەوە ئاگادار کراونەتەوە کە ئەوە لە بەرژەوەندی هەرێمدا نیە و پارتی ئەوە بە پەسەند نازانێت".
دەقی راگەیێندراوەکەی شاندی پارتی بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەم:
شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوكردهوه كه تێیدا هاتووه، لە تەواوی ماوەی دانوستانەکاندا پارتی بە نەفەسێکی درێژ و هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی و هەستیاریی ئەم قۆناغە و لە پێناو بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان هەموو توانایەکی خستەگەڕ و هەموو نەرمیەکی نیشاندا و، لەم پێناوەشدا جەنابی سەرۆک بارزانی بە پەرۆشیەکی زۆرەوە پشتیوانی لە هەنگاوەکانی بەڕێوەچوونی گفتوگۆکان کرد و ئامادەیی هەموو پشتیوانییەکی نیشاندا بۆ سەرخستنی پرۆسەکە و گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی پتەو و زەمانەتی جێبەجێکردنی.
لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکاندا دەرکەوت کە یەکێتی نایەتە پێش بۆ رێککەوتن تا ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عیراق و چەندین جاریش لەوە ئاگادار کراونەتەوە کە ئەوە لە بەرژەوەندی هەرێمدا نیە و پارتی ئەوە بە پەسەند نازانێت.
سەڕەرای دروست کردنی کۆسپ و تەگەرەی زۆر لە بەردەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە ئامانج لێی ئەنجام نەدانی هەڵبژاردن یان لاوازکردنی پارتی بوو، بەڵام پارتی بە بڕوا بوون بە جەماوەر و دڵسۆزانی، بەشدارییەکی کارای لە هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوودا کرد کە براوەی یەکەم تیایدا هەرێمی کوردستان بوو، جارێکی تریش پارتی متمانەیەکی بەهێزی گەلی کوردستانی بەدەست هێنا.
دوای پەسەندکردنی دەرەنجامەکانی هەڵبژاردن، پارتی لە ڕوانگەی کاری پێکەوەیی و لە پێناو تازەکردنەوەی شەرعیەتی یاسایی بۆ دامەزراوەکانی هەرێم و رێزگرتن لە ئیرادەی گەلی کوردستان، هەروەکو بەڵێن درا کە دەرگای گفتوگۆ بۆ هەموو لایەنەکان لە سەر راسپاردەی سەرۆک بارزانی کراوەبێت، شاندەکەمان دەستی بە سەردانی سەرجەم لایەنەکان کە کورسیان بەدەستهێناوە کرد.
لە چوارچێوەی سەردان و گفتوگۆکان لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و لایەنە بەڕێزەکانی دیکە کە کورسی پەرلەمانیان بە دەستهێنابوو، بەشێک لەم لایەنانە بژاردەی ئۆپۆزسیۆن بوونیان هەڵبژارد و ئێمەش ڕێزمان لەو بژاردەیە گرت.
لە ڕێکەوتی 30/11/2024 لە شاری سلێمانی یەکەمین کۆبوونەوە لە نێوان شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەڕێوەچوو، لە میانەی چەندین دانیشتن بڕیار درا کە کاربکرێت لە سەر ئامادەکردنی دیدگایەکی هاوبەشی بۆ قۆناغی داهاتووی حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان کە مەبەست لێی پتەوکردنی کاری دامەزراوەیی و هاوبەشییی بێت لە ئەرک و دەستەڵاتەکان و خزمەتکردنی زیاتری هاونیشتمانیان بۆ بەهێزکردنی پێگەی هەرێمی کوردستان. لە چوارچێوەی ئەو دیدگا هاوبەشەدا رێککەوتن کرا لەسەر چەندین تەوەری گرنگ لە بوارە جیاجیاکانی (سیاسی، یاسایی، کارگێری، خزمەتگوزاری، دارایی و ئابووری و، سەربازی و ئەمنی).
هاونیشتمانیانی خۆشەویست
دوای ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر دیدگای هاوبەش لە ئایاری ٢٠٢٥ دەستمان کرد بە گفتوگۆ کردن لەسەر شێوازی بەشداری هەردوولا لە ئەرک و دەستەڵاتەکانی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان، بۆ ئەو مەبەستە پارتیمان دوو بنەمای خستنەڕوو کە بریتی بوون لە رێزگرتن لە دەرەنجامەکانی هەڵبژاردن و، ڕەچاوکردنی پێگەی هەردوولا و واقیعی هەرێمی کوردستان.
لەگەڵ ئەوەی پارتی بە جیاوازییەکی زۆرەوە هێزی یەکەم بووە لەڕووی کورسی و دەنگەوە، لەسەر فەرمانی جەنابی سەرۆک بارزانی، بە نەفەسێکی درێژ و بە دەست کراوەیی بۆ بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان ئەو پەڕی نەرمیمان نیشاندا و زۆر زیاتر لە شایستەی دەنگ و کورسیەکانی یەکێتی ئامادەی رێککەوتن بووین بۆ دڵنیایی دان بە یەکێتی، هەم لە دیدگای هاوبەش و هەم لە بەشداری بەڕێوەبردندا پارتیمان ئامادەیی رێککەوتنی نیشاندا بە شێوەیەک کە:
بەشدارییەکی هاوسەنگ لە سەرۆکایەتیەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بکرێت بە جۆرێک کە (سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و جێگری سەرۆکی هەرێم و جێگری سەرۆکی حکوومەت لای یەکێتی نیشتمانی کوردستان بن) هەروەها لە کۆی ٢٢ وەزیری حکوومەتی هەرێم کە کابینە پێک دەهێنن، پێشنیاری پارتی وا بووە کە پێکهاتەکان بە ٢ وەزیر بەشداری کابینە بن و (٨ بۆ ٩) وەزارەت لای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بن کە تیایدا وەزارەتی گرنگی بواری (سەربازی، ئابووری و داراییی و، خزمەتگوزاری) تێدایە، هەروەها بەشداریەکی کارا و کاریگەر لە بواری ئەمنی و پۆستەکانی تریش لە دەستەکان و فەرمانگەکان.
کوردستانیانی ئازیز
لەتەواوی ماوەی دانوستانەکاندا پارتی بە نەفەسێکی درێژ و هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی و هەستیاریی ئەم قۆناغە و لە پێناو بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان هەموو توانایەکی خستەگەڕ و هەموو نەرمیەکی نیشاندا و، لەم پێناوەشدا جەنابی سەرۆک بارزانی بە پەرۆشیەکی زۆرەوە پشتیوانی لە هەنگاوەکانی بەڕێوەچوونی گفتوگۆکان کرد و ئامادەیی هەموو پشتیوانییەکی نیشاندا بۆ سەرخستنی پرۆسەکە و گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی پتەو و زەمانەتی جێبەجێکردنی.
لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکاندا دەرکەوت کە یەکێتی نایەتە پێش بۆ رێککەوتن تا ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عیراق و چەندین جاریش لەوە ئاگادار کراونەتەوە کە ئەوە لە بەرژەوەندی هەرێمدا نیە و پارتی ئەوە بە پەسەند نازانێت.
لێرەدا دەمانەوێ دووپاتی ئەوە بکەینەوە کە پارتی هەمیشە بڕوای بە کاری پێکەوەیی هەبووە و هەیەتی و جەخت لەوە دەکەینەوە کە پێویستە ڕێز لە ئیرادەی دەنگدەران و خەڵکی کوردستان بگیرێت و نابێت لایەنێک بە هەبوونی هیچ هۆکارێکی نالۆژیکی ببێتە ڕێگر لە بەردەم کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی تازەی حکوومەتی هەرێم و هاووڵاتیانی کوردستان و دەنگدەرانی پارتی دڵنیا دەکەینەوە لە پێناو بەدیهێنانی ئەو ئامانجە و پارێزگاری لە پێگەی هەرێم و بەرژەوەندییە باڵاکانی بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان و هیچ ڕێگریەک نابێتە کۆسپ لەبەردەم خزمەتکردنی زیاتری هەرێم و دابینکردنی ئایندەیەکی گەش و داهاتوویەکی ڕووناکتر بۆ خەڵکی خۆڕاگری کوردستان.
شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان
6-11-2025