کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، لە ٧٦٪ کارتی نوێی دەنگدان دابەشکراون کە دەکاتە ٢ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار کارتی نوێ، لە هەرێمی کوردستانیش ٤٦ هەزار و ٥٧٠ کارت وەرنەگیراونەتەوە.
هەینی، ٧ تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئاماری نوێی دابەشکردنی کارتی دەنگدانی بڵاوکردەوە، لە ماوەی ٢٣ ئەیلولی ٢٠٢٥ تا دوێنێ، ٦ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، بە پێی ئامارەکە، ڕێژەکە بەم شێوەیەیە:
کارتی نوێی چاپکراو: ٣ ملیۆن و ٥٨٧هەزار ٦٩٤ کارت.
کارتی دابەشکراو: ٢ملیۆن و ٧٢٧ هەزار و ٥٤٩ کارت بە ڕێژەی لە ٧٦.١٪
کارتی نوێی دابەشنەکراو: ٨٥٦ هەزار و ١٤٥ کارت، بە ڕێژەی لە ٢٣.٨٪
لەم ڕێژەیە هەرێمی کوردستان بە هەرسێ بازنەکەیەوە، تا ئێستا ٤٦ هەزار و ٥٧٠ کارتی نوێی دەنگدان وەرنەگیراونەتەوە، کۆمسیۆن دەڵێت، هەتا پێش دەنگدان لە ڕۆژی ١١ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ دەتوانن هاوڵاتیان کارتەکانیان وەربگرنەوە.