فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (فیفا)، هەندەرانی یانەی زاخۆی، بەربژێر کردوە، بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ٢٠٢٥، فیفا لینکێکی داناوە، تا لە ڕێگایەوە خەڵک بتوانێت دەنگ بدات.
هاندەرانی یانەی زاخۆ، لەگەڵ دوو ڕکابەری دیکەدا کێبڕکێیانە، تا یەکێکیان ببێتە باشترین هاندەری جیهان لە لایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانەوە، فیفا بەفەرمی هاندەرانی یانەی زاخۆی خستوەتەوە لیستی دەنگدانەوە و هاوڵاتیانیش دەتوانن لە ڕێگای وێب سایتی فیفا دەنگ بدەن.
هۆکاری پاڵاوتنی هاندەرانی یانەی زاخۆ دەگەڕێتەوە بۆ ١٣ ئایاری ٢٠٢٥، کاتێک پێش دەستپێکردنی یاری یانەکەیان بەرامبەر یانەی حدود لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، وەک پاڵپشتییەک بۆ تووشبووانی شێرپەنجە، بووکەڵەی ورچیان هەڵدایە ناو یاریگای نێودەوڵەتی زاخۆ، لەو بارەیەوە فیفا ڕایگەیاندوە ""هیوادارین لە پشتگیریكردن بۆ ئەم جۆرە كارانە بەردەوام بن و هیوای سەركەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین".
پرۆسەی دەنگدانەکە لە وێبسایتەکەی فیفا تا کاتژمێر ١١:٥٩شەوی ٢٨ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ بەردەوام دەبێت.
یانەی زاخۆ لە ساڵی ١٩٨٧ دامەزراوە، یانەکە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق و خولی نایابی کوردستان یاری دەکات.