حکومەت هەرێمی کوردستان، ئەمرۆ ٢٥ هاوڵاتی دەستگیرکراوی لە لیبیا گەڕاندەوە بۆ كوردستان.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە'' سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، ٧ی تشرینی دووەم، ٢٥ هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان، دوای ئەوەی بە شێوەی نایاسایی ڕێگەی هەندەرانیان گرتە بەر، لە وڵاتی لیبیا دەستگیر دەکرێن.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو هاوڵاتیانە لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێكاری پێویست بۆ گەڕانەوەیان گیرایە بەر و گەیشتنەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری دەڵێت'' پاش گەیشتنەوەیان بە خاكی هەرێمی كوردستان، تیمەکانی وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، تیمی پزیشکی و هاوکاریی، لەگەڵ ئازادکراواندا بوون و پشکنینی تەندروستی پێویستیان بۆکرا.''
هاوکات، دوای تەواوبوونی ڕێکارەکانی دڵنیابوونەوە لە سەلامەتییان، تەواوی گەنجە ئازادکراوەکان گەڕێندرانەوە ناو كەس و كاریان.