شاسوار عەبدولواحید: مەسرور بارزانی ٧ ساڵە بە ناشەرعی لە پۆستەکەیدایە

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ وتارێکی پێشكەش کرد ڕایگەیاند'' دەڵێم رووخانی ئەم دەسەڵاتە زۆر نزیکە، پشت بە خوا ١١ـی ١١ سەرەتای قۆناغەکە دەردەکەوێت".

شاسوار عەبدولواحید، ئەمڕۆ هەینی ٧ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، دواین بانگەشەی نەوەی نوێ دەستیپێکرد، سەرۆکی جوڵانەوەکە دەڵێت'' زیندانیکردنی من، روونترین بەڵگەیە لە ترسی دەسەڵات لە جوڵانەوەی نەوەی نوێ"، لەم زیندانەوە بە وردەیەکی پڕ لە ئیرادەوە پێتان دەڵێم رووخانی ئەم دەسەڵاتە زۆر نزیکە".

وتیشی'' پارتی و یەکێتی هەموو میللەت دەگۆڕنەوە لەپێناو پۆست و پارە،ئەوەی لەم ٥٠ ساڵە بەسەر کوردیان هێناوە، دوژمنی کورد نەیکردووە.
جەختیشیکردەوە، ئەم دەنگدانە دوایین دەرفەتە و تا چوار ساڵی تر دووبارە نابێتەوە، دەسەڵات ترسی هەیە لەوەی کە زۆرترین هاوڵاتی بچن دەنگ بە نەوەی نوێ بدەن".


ئاماژەی بەوەشکرد، گۆڕانکاری بەدەست خەڵکەوەیە، ئێوە دەتوانن دەسەڵات بگۆڕن رووخانی ئەم دەسەڵاتە زۆر نزیکە، پشت بە خوا ١١ـی ١١ سەرەتای قۆناغەکە دەردەکەوێت".

شاسوار دەڵێت'' بیرتان دەخەمەوە بانگەشەی پێشوو دەسەڵات چەند درۆی کرد و ئێمەش راستگۆبووین، بەدیلی راستەقینەی دەسەڵات، نەوەی نوێیە.''

نەوەی نوێ بەڵێنی بەشداری حکومەتی داهاتوی عێراق و چارەسەری کێشەی مووچە و گرفتەکانی تری هاوڵاتیانی لە بەغداوە داوە، بۆیە داوادەکات هاوڵاتیان ١١ـی ١١ دەنگی پێبدەن تا لە بەغدا پێگەی بەهێزتربێت و کێشەکان چارەسەربکات.





PM:04:06:07/11/2025