سودانی: هۆکاری نەناردنی مووچە حکومەتی هەرێمە

سەرۆک وەزیرانی عێراق هۆکاری دواکەوتن و نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی خستە ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ووتی" هیچ کێشەی سیاسی نییە و تاکۆتایی ساڵ چارەسەر دەکرێت".

شەوی رابردوو محەمەد شیاع سودانی لە میانەی دیدارێکی لەگەڵ کەناڵی ( رووداو)  هۆکاری سەرەکی نەناردنی موچەی مانگی ۹ی پێش هەڵبژاردن خستە ئەستۆی حکومەتی هەرێم و رایگەیاند"  نەناردنی موچەی هەرێم کێشەی سیاسی نیە، بەڵکو ئێمە بەردەوامین لە ناردنی، هەموو مانگێکیش موچە دەنێرین، بەڵام حکومەتی هەرێم پابەند نابێت بەناردنی داهاتی نانەوتی."

وتیشی'' 
بۆچی هەرێمی كوردستان داهاتی نەوتی و نانەوتی لە ٢٠٢٣ەوە رادەست نەكردوە".


ئەوەشی خستەروو" بۆ مانگی نۆ، ئینشاڵڵا، بە زوویی دەگات و تا کۆتایی ساڵ کێشەکان چارەسەر دەبن".

لەبارەی چارەنووسی گرووپە چەکدارەکان محەممەد شیاع سوودانی وتی" ئەو دیاردەیە لەدوای ساڵی ٢٠٠٣ بۆ رووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا لە عێراق و دواتریش بۆ شەڕی دژی داعش دروستبوو."
 
سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: "لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان رێککەوتووین، کاتێک ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کۆتایی دێت و پەیوەندییەکان دەگۆڕدرێن بۆ پەیوەندیی ئەمنیی دوولایەنە، چی دیکە هیچ پاساوێک بۆ هەڵگرتنی چەک لە دەرەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەت نامێنێت."
 
سوودانی چارەسەری پێشنیازکراوی خستەڕوو و وتی، "هەرکەسێک چەکی لە دەرەوەی دەوڵەت هەڵگرتبێت، دوو بژاردەی لەبەردەمدا دەبێت: تێکەڵ بە دامەزراوە ئەمنییەکان دەبێت یان روو لە کاری سیاسی دەکات."




AM:09:48:08/11/2025