ئه‌ندامی تیمی رێكخراوی سی پی تی ئه‌مریكی ئاشکرای دەکات کە لە كاتیك توركیا باسی ئاشتی ده‌كات له روی سه‌ربازیه‌وه خۆی به‌هێز ده‌كات، رێگای سه‌ربازی دروست ده‌كات، هه‌ردوولا خۆیان بۆ شه‌ڕێكی نوێ ئاماده ده‌كه‌ن، و هه‌رێمیش ده‌بێته‌وه مه‌یدانی شه‌ڕ.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ لە دیداری "دوای ساڵێك پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا به‌ره‌و كوێ" ، كامه‌ران عوسمان ئه‌ندامی تیمی رێكخراوی سی پی تی ئه‌مریكی رایگه‌یاند" سوپای توركیا پرۆژه‌ی رێگاوبانی سه‌ربازی دروست ده‌كات له‌نێوان باره‌گاكان و له‌نێوان باره‌گاكان و گونده‌كانیش له كاتی پرۆسه‌ی ئاشتیدا، توركیا ئاماده‌ییه‌كی به‌هێزی سه‌ربازی هه‌یه، كاتێك پرۆسه‌ی ئاشتی سه‌رنه‌گرێت، مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی گوندنشینه‌كان دروست ده‌بێت، چونكه سنورێكی نوێ دروستكراوه، سنوری راسته‌قینه نه‌ماوه."
ده‌شڵێت" لە كاتیك توركیا باسی ئاشتی ده‌كات له روی سه‌ربازیه‌وه خۆی به‌هێز ده‌كات، رێگای سه‌ربازی دروست ده‌كات.
ئه‌ندامی تیمی رێكخراوی سی پی تی ئه‌مریكی جەخت لەوەدەکاتەوە کە پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا پرۆسه‌یه‌كی تاكتیكییه، نه‌ك ستراتیژیی، به‌ڵكو خۆئاماده‌كردنه بۆ شه‌ڕێكی نوێ، هه‌ردوولا خۆیان بۆ شه‌ڕێكی نوێ ئاماده ده‌كه‌ن، هه‌رێمی كوردستانیش ده‌بێته‌وه مه‌یدانی شه‌ڕ.
كامه‌ران عوسمان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌پرۆسه‌ی ئاشتیی پێشوودا توركیا فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی دروست كرد و له‌م پرۆسه‌یه‌شدا خه‌ریكی دروستكردنی درۆنی نوێی باشتر و به‌تواناتره.
" ناكرێت ئاشتی كورت بكرێته‌وه له ئازادكردنی چه‌ند زیندانییه‌ك به‌ڵكو له‌وه گه‌وره‌ترو فراوانتره له‌چه‌ند لایه‌نێكه‌وه‌و ده‌بێت خاڵێكی سه‌ره‌كی پرۆسه‌ی ئاشتی گواستنه‌وه‌ی بنكه سه‌ربازییه‌كانی توركیا بێت له‌هه‌رێمی كوردستان، چونكه كاتێك بنكه‌ی سه‌ربازی دروست بكات، چۆڵی ناكات"( کامەران عوسمان وای وت).
كامه‌ران عوسمان باسی له‌وه‌كرد، له‌شه‌ڕی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستاندا، له‌شه‌ڕی داعشدا توركیا بنكه‌ی سه‌ربازی دروستكردون، به‌ڵام هێشتا ماون، بۆیه ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان به‌شێك بێت له‌پرۆسه‌ی ئاشتی و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیان و زیانه‌كانی كه له گونده‌كان كه‌وتوونه‌وه‌و نزیكه‌ی ١٤٠ خانووی هاوڵاتی سڤیل ساڵی رابردوو رووخاون له هه‌رێمی كوردستان و ئێمه مه‌یدانی ده‌چینه ناوچه‌كان و گونده‌كان.