بە پێی گرێبەستێک لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان وئیماراتدا، لە ماوەی ١٥ ڕۆژدا شەش هەزار تەن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت.
شەممە، ٨ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، قۆناغی یەکەمی هەناردەکردنی پەتاتە لە کوردستانەوە بۆ ئیمارات دەستی پێکرد و ١٠٠ تەن هاوردە کرا، بە پێی لێدوانی حاجی سابیر، خاوەنی کۆمپانیای هاوردەکار کە قسەی بۆ میدیاکان کردوە ڕایگەیاند "سێ جۆر پەتاتە هاوردەی ئیمارات دەکەن، کە لە سنوری پارێزگای هەولێر بەرهەم هاتوون، کە بۆ خواردن و چیپس و فینگر بەکاردێن".
ساڵانە لە هەرێمی کوردستاندا ٦٠٠ هەزار تەن پەتاتە بەرهەم دێت، لە ساڵی ٢٠٢٢ هەناردەکردنی پەتاتە دەستیپێکردوە و بۆ وڵاتانی قەتەر و ئیمارات، سعودیە، سوریا، لیبیریا لە باشوری ئەفریکا دەکرێت.