فازڵ میرانی: من لەبری ئەوانەی دامەزرێنەی یەكێتی بم شەرم دەكەم بافڵ تاڵەبانی سەرۆكم بێت

بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی، بە توندی هێرش دەکاتە سەر بافڵ تاڵەبانی و دەڵێت'' لە سەرۆک حیزب ناچێت و من لەبری ئەوانەی دامەزرێنەی یەكێتی بم شەرم دەكەم بافڵ تاڵەبانی سەرۆكم بێت.'' 

فازڵ میرانی لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی کوردستان ٢٤، ڕایگەیاند'' بافڵ تاڵەبانی بەڕاستی تەواو نیە و پێویستی بە عیلاجە، برادەرانی یەكێتی دەبێت كۆنترۆڵی بكەن و ئەو هاتووەتە سەر ماڵی حازر.'' 

وتیشی'' سەرۆكی یەكێتی لەدوایین رۆژی هەڵمەتی هەڵبژاردن سنوری بەزاند لە سەرۆک حیزب ناچێت و من لەبری ئەوانەی دامەزرێنەی یەكێتی بم شەرم دەكەم بافڵ تاڵەبانی سەرۆكم بێت.''

فازڵ میرانی سەبارەت بە بەڕێوەبردنی یەکێتی باسی لەوەکرد'' پێم سەیرە لەنێو یەکێتی کەسێک نییە کە ئامۆژگاری بافڵ تاڵەبانی بکات و بڵێتن ئەو لێدوانانەت باش نییە و زیانمان پێدەگەیەنێت ؟ بە ڕاستی لێدوانەکەی مایەی گاڵتەجارییە و تەنیا منداڵان پێی پێدەکەنن.'' 

هاوکات، ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێتی وێڕای ئەو تۆمەتانەی کە دەیبەخشێتەوە، دەبێت ئەوە بزانێت خۆیان لە ساڵانی ١٩٦٤ تا ١٩٧٠ سواری دەبابەی عێراقی بوونە و خیانەتیان لە کورد کردووە.




PM:10:43:08/11/2025