سەرۆکی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بازنەی دهۆک، بڕیاریدا پابەندی بڕیارێکی سەرکردایەتیی یەکێتی نەبێت.
ئیمان عەبدولڕەزاق، بە لەز میدیای ڕاگەیاندوە'' لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا نزیکەی ٨٠ هەزار دۆلاری خەرج کردووە.''
بەڵام ئەمڕۆ شەممە ٨ی تشرینی دووەم، سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بڵاوکراوەیەکی بۆ مەڵبەندی چواری یەکێتی ناردووە و داوای کردووە "هەموو دەنگدەرانی یەکێتی لە دهۆک دەنگەکانیان بدەنە بەربژێری کۆتای مەسیحییەکان (ئەسیر ئەلجەلو) کە بەربژێری ڕەیان کلدانییە".
ئەم بڕیارەی یەکێتی، هەر پێنج بەربژێرەکەی یەکێتی لە بازنەی دهۆک زۆر تووڕە کردووە. ئیمان عەبدولڕەزاق، دهۆک، بڕیاریداوە "پابەندی ئەم بڕیارە نەبێت" و داوا لە دەنگدەران دەکات دەنگەکانیان بدەنە ئەو.
لە دهۆک سێ بەربژێری مەسیحی ڕکابەری لەسەر کورسیی کۆتای مەسیحییەکان دەکەن، یەکێک لەوان (ئەسیر ئەلجەلو)ـیە کە لەلایەن ڕەیان کلدانییەوە بەربژێر کراوە
ئەمە لە کاتێکدایە، تا ئێستا یەکێتیی هیچ وەڵامێکی بۆ لێدوانەکانی سەرۆک لیستەکەی لە دهۆک نەبووە.