وێنە.. هەڵبژاردنی تایبەتی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد

ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ ، دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجام دەدرێت، ڕۆژی سێشەممەش ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥  پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە سەرتاسەری عێراق بەڕێوەدەچێت.

بە وتەی جومانە غەلای، زیاتر لە ملیۆنێک و ٣٠٠ هەزار کەس لە رۆژی دەنگدانی تایبەت مافی دەنگدانیان هەیە.

 لە هەڵبژاردنی ئەمساڵ، حەوت هەزار و ٧٦٨ بەربژێر کێبڕکێ لەسەر ٣٢٩ کورسی پەرلەمانی عێراق دەکەن، کە پێنج هەزار و ٥٢٠ بەربژێرییان پیاو و دوو هەزار و ٢٤٨ـیان ژنن، لە کۆی ٤٦ ملیۆنی دانیشتووانی عێراقیش تەنیا نزیکەی ٢١ ملیۆن دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە، لەکاتێکدا نزیکەی حەوت ملیۆن کەس ناتوانن بەشداری دەنگدان بکەن، بەهۆی نوێنەكردنەوەی زانیارییەكانیان.

یەک ملیۆن و ٣١٣ هەزار و ٩٨٠ ئەندامی هێزە ئەمنییەکان و ٢٦ هەزار و ٥٣٨ ئاوارە بەشداریی هەڵبژاردنی تایبەت دەکەن.  هەروەها، لە دەنگدانی تایبەتدا، ٨٠٩ بنکە و ٤٥٠١ وێستگەی دەنگدان بۆ هێزە ئەمنییەکان و ٢٧ بنکە و ٩٧ وێستگەی دەنگدان بۆ ئاوارەکان کراوە دەبن.
ژمارەی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە بەم شێوەیە دابەشکراوە:  

عێراق و هەرێمی کوردستان: ١ ملیۆن و ٣١٣ هەزار و ٨٥٩ کەس

 
دەستەی دەروازە سنورییەکان: ١ هەزار و ٥٩٦ کەس 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: ٥٩٧ هەزار و ٤٥٣ کەس 

دەستەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر: ١٨ هەزار و ٤١٠ هەزار 

وەزارەتی بەرگری: ٢٩٨ هەزار و ٥٤ کەس

 
حەشدی شەعبی: ١٢٨ هەزار و ١٢٧ کەس 

هەرێمی کوردستان: ٢٧١ هەزار و ٢١٩ کەس 

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم:  ١٢٤ هەزار و ٣١٢ کەس 

وەزارەتی پێشمەرگە: ١٤٥ هەزار و ٩٠٧ کەس 


ژمارەی کورسیەکانی پەرلەمان و چۆنێتی دابەشبوونیان:

بەگوێرەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ٣٢٩ کورسییەکەی پەرلەمان بەمشێوەیە بەسەر ١٨ پارێزگاکەی عێراق و هەرێمی کوردستان دابەشکراون و هەر پارێزگایەک بازنەیەکی هەڵبژاردنە:

دهۆک: ١١
کۆتای ژنان: ٣

سلێمانی: ١٨
کۆتای ژنان: ٥

هەولێر: ١٥
کۆتای ژنان: ٤

کەرکووک: ١٢
کۆتای ژنان: ٣

نەینەوا: ٣١
کۆتای ژنان: ٨

سەڵاحەددین: ١٢
کۆتای ژنان: ٣

دیالە: ١٤
کۆتای ژنان: ٤

بەغدا: ٦٩ 
کۆتای ژنان: ١٧

بەسرە: ٢٥
کۆتای ژنان: ٦

زیقار: ١٩
کۆتای ژنان: ٥

بابل: ١٧
کۆتای ژنان: ٤

ئەنبار: ١٥
کۆتای ژنان: ٤

نەجەف: ١٢
کۆتای ژنان: ٣

واست: ١١
کۆتای ژنان: ٣

دیوانیە: ١١
کۆتای ژنان: ٣

میسان: ١٠
کۆتای ژنان: ٣

کەربەلا: ١١
کۆتای ژنان: ٣

موسەننا: ٧
کۆتای ژنان: ٢

 پێکهاتەکانی کوردانی فەیلی، کوردانی ئێزدی، شەبەک، کریستیان و سابیئەی مەندائی نۆ کورسیی کۆتایان بۆ دیاریکراوە و بۆ پێکهاتەکان هەموو عێراق یەک بازنەیە و بەمشێوەیە کورسییەکان دابەش کراون:

٠ پێنج کورسی بۆ کۆتای کریستیان لە پارێزگاکانی؛ هەولێر، دهۆک، نەینەوا، کەرکووک و بەغدا.

٠ یەک کورسیی بۆ کۆتای کوردانی ئێزدی لە پارێزگای نەینەوا تەرخان کراوە.

٠ سابیئەی مەندائی یەک کورسییان لە بەغدا بۆ دانراوە.

٠ پێکهاتەی شەبەک یەک کورسییان لە نەینەوا بۆ دانراوە.

٠ کوردانی فەیلی مافی یەک کورسیی کۆتایان لە پارێزگای واست پێدراوە.





AM:07:46:09/11/2025