لە پارێزگای كەركوك، ٦١ هەزار و ١١١ دەنگدەری تایبەت هەن، كە تەنیا ٤٩ـیان ئاوارەن و ئەوانیتر لە هێزە ئەمنیی و سەربازییەكان.
بە بەشداری یەك ملیۆن و ٣٤٠ هەزار و ٥١٨ دەنگدەر، ئەمڕۆ یەكشەممە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێكرد، لەو ژمارەیە تەنیا سەروو ٢٦٠ هەزار دەنگدەر ئاوارەن.
لە پارێزگای نەینەوا ١٣٣ هەزار و ٢٥٠ دەنگدەری تایبەت هەن، لە دیالە ٧٤ هەزار و ٤٩٣ دەنگدەر، لە سەڵاحەدین ٥٣ هەزار و ٧٨ دەنگدەر، لە هەولێر ٨٥ هەزار و ٧٩٣ دەنگدەر، لە سلێمانی ٨٢ هەزار و ٥٤٧ دەنگدەر و لە دهۆك ٥٥ هەزار و ٩٩٣ دەنگدەر هەن.
لە هەڵبژاردنی ئەمساڵ، حەوت هەزار و ٧٦٨ بەربژێر کێبڕکێ لەسەر ٣٢٩ کورسی پەرلەمانی عێراق دەکەن، کە پێنج هەزار و ٥٢٠ بەربژێرییان پیاو و دوو هەزار و ٢٤٨ـیان ژنن، لە کۆی ٤٦ ملیۆنی دانیشتووانی عێراقیش تەنیا نزیکەی ٢١ ملیۆن دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە، لەکاتێکدا نزیکەی حەوت ملیۆن کەس ناتوانن بەشداری دەنگدان بکەن، بەهۆی نوێنەكردنەوەی زانیارییەكانیان.
بڕیارە سێشەممە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان، بە بەشداری ٢٠ ملیۆن و ٦٣ هەزار و ٧٧٣ دەنگدەر لە سەرتاسەری عێراق.