فیلمێکی کوردی لەگەڵ ٥٩ فیلمی دیکە لە کێبڕكێدایە

فیلمی کوردی دەریای هیوا، لە ڤیستیڤاڵی پارادایس لە ئەڵمانیا کێبڕکێی ٥٩ فیلمی دیکە دەکات بۆ بردنەوەی خەڵات.

فیلمی دەریای هیوا لە دەرهێنانی جبرائیل ئەبوبەکرە، و تاکە فیلمی پاڵێوراوە لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا بۆ بەشداریکردنی لە ڤیستیڤاڵی پارادایس لە وڵاتی ئەڵمانیا، لە کۆی چوار هەزار و ٨٠٠ فیلمدا،  تەنها ٦٠ فیلم هەڵبژێردراون، یەكێك لەو فیلمانە دەریای هیوایە، ناوەڕۆکی فیلمەکە باسی کاریگەری جەنگ لەسەر خەڵکی مەدەنی دەکات کاتێک دەبنە کۆچبەر، کە کاریگەرییەکانی لە ڕووی جەستەیی و دەرونیەوە پیشان دەدرێت.

فیستیڤاڵەکە بڕیارە لە ٣ کانونی دووەم ٢٠٢٥، لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت. 




PM:03:48:09/11/2025