گەنجێکی کورد دەبێتە پەرلەمانتار لە پەرلەمانی هۆڵەندا

‌هێمن حەوێزی- پەرلەمنتاری پەرلەمانی هۆڵەندا
هێمن شێردڵ حەوێزی، گەنجێکی خەڵکی کۆیە و دانیشتووی هۆڵندایە، لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی هۆڵەندا توانی دەنگی پیویست بەدەست بهێنێت و ببێت بە پەرلەمانتار.

هێمن شێردڵ حەوێزی تەمەن ٣٣ ساڵ، خەڵکی کۆیە و ودانیشتووی هۆڵەندا لە پارتی بانگەوازی دیموکراتی کریستیان CDA، خۆی بەربژێرکرد بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هۆڵەندا وتوانی  دوو هەزار و ٢٢٧ دەنگ بە دەستبهێنێت،  وەک خۆی دەڵیت یەکەم کوردی خەڵکی باشوری کوردستانە کە بتوانێت ببێتە پەرلەمانتار لە پەرلەمانی هۆڵەندا، هێمن لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان دەڵێت " ئەم سەركەوتنە، هی من نییە بەتەنیا، بەڵكو سەركەوتنی هەموو ئەو كەسانەیە كە باوەڕیان بە دیدگاكەمان هەبووە كە كورد دەبێت لە كایەی سیاسیی هۆڵەندا، دەنگی هەبێت". 

هێمن شێردڵ حەوێزی، بڕوانامەی بە کالۆریۆسی لە کارگێڕی بازرگانی و ماستەری لە کارگێڕی گشتیدا هەیە و ئێستا خوێندکاری دکتۆرایە لە زانکۆی لایدن، چەندین ساڵە ئەندامی دەستەی کارگێری پارتی بانگەوازی دیموکراتی کریستیانە، کە ئەم پارتە لە هەڵبژاردنی ٢٩ تشرینی یەکەمی ئەم ساڵدا توانی ١٨ کورسی پەرلەمان بە دەست بهێنێت و ببێتە چوارەم پارتی سەرکەوتوو بۆ پەرلەمانی هۆڵەندا. 




PM:05:05:09/11/2025