دەنگدانی تایبەت کە لە کاتژمێر ٧:٠٠ بەیانیەوە دەستی پێکردبوو، لە کاتژمێر ٦:٠٠ کۆتایی پێهات، و لەسەرجەم بنکەکانی دەنگدان لە عێراقدا ئامێرەکانی دەنگدان وەستان.
هەینی، ٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، کۆتایی بە دەنگدانی تایبەت هات و سەرجەم سندوقە ئەلکترۆنیەکان داخراون و ڕێژەی بەشدارکردن لە هەڵبژاردنی دەنگدانی تایبەت چاوەڕێ دەکرێت دوای چەند خولەکێکی دیکە کۆمسیۆن ئاماری بەشداریکردن ڕابگەیەنێت و ئەنجامی دەنگی لایەنەکانیش لە ئێستادا ڕاناگەیەندرێت و لەگەڵ ئەنجامی هەڵبژاردنی گشتیدا بڵاو دەکرێتەوە.
ئەمڕۆ،٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، هەڵبژاردنی دەنگدانی تایبەت بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، و بڕیارە ڕۆژی سێ شەممە ١١ تشرینی دووەم، هەڵبژاردنی گشتی دەنگدان بەڕێوەبچێت.