ئەمڕۆ دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕیوەچوو و تائێستا بە پێی ئامارە نافەرمییەکان لە تەواوی عێراق ڕێژەی بەشداری کردن لە ٨٠٪ زیاتر بووە.
یەکشەممە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، لە تەواوی عێراق زیاتر لە ملیۆنێک و ٣١٣ هەزار کەس مافی بەشداری کردنیان لە دەنگدان هەبوو، لە ژمارەیش ٢٧١ هەزار و ٢١٩ کەس لە هەرێمی کوردستان بوون.
بەپێی زانیارییەکان سپی میدیا نوێترین ئەنجامی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە بووە:
پارتی ٧٥.٩٨١ دەنگ
هەڵوێست ٦٧٠٨ دەنگ
یەکێتی ٦٧.٢٦٧دەنگ
نەوەی نوێ ٤٠١٣ دەنگ
کۆمەڵ ١١٥١ دەنگ
یەکگرتوو ٣٦٤١ دەنگ
بەرەی گەل ٩٦٥ دەنگ
هاوکات، لە پارێزگای سلێمانی دووەم بەرزترین ڕێژەی دەنگدان بریتی بووە لە پوچەڵکردنەوەی دەنگەکانیان لە هەولێریش پوچەڵکردنەوەی دەنگەکان لە ئاستی سێیەمدا بووە ئەمەش بەراورد بە دواین هەڵبژاردن کە پەرلەمانی کوردستان بوو ساڵێک پێش ئێستا ئەنجامدراو بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردوە.