کۆمسیۆن: ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدانی تایبەت لە ٨٢٪ بووە

سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدانی تایبەت ئاشکرادەکات و ڕێژەکەی ٨٢٪ بووە.

دادوەر عومەر ئەحمەد، یەکشەممە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە بەغدا لە بارەی دەنگدانی تایبەت ڕایگەیاند'' پرۆسەی هەڵبژاردن و دەنگدانی تایبەت بەشێوەیەکی زۆر ئارام بەڕێوەچووە، ڕێژەی بەشداریکردن لە تەواوی عێراق ٨٢.٩٠٪ بووە.''

ئاماژەی بەوەشکرد، لە تەواوی عێراق ٤ هەزار و ٥٧١ بنکەی دەنگدانی تایبەت هەبووە، لە کۆی یەک ملیۆن و ٣١٣ هەزار کەس مافیان هەبوو لە دەنگدانی تایبەت یەک ملیۆن و ٢١٤ هەزار کەس بەشداریان لە پرۆسەکەدا کردووە. 

هەروەها داوای لە دەنگدەرانیش کرد بەشداری هەڵبژاردنەکە بکەن، بۆ ئەوەی پرۆسەی سیاسی و یاسایی عێراق لە ڕێگەی دەنگدانەوە بەرەوپێش بچێت، بۆ ئەوەی عێراق لە داهاتوودا لە ئارامیدا بمێنێتەوە.

بەگوێرەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ٣٢٩ کورسییەکەی پەرلەمان بەمشێوەیە بەسەر ١٨ پارێزگاکەی عێراق و هەرێمی کوردستان دابەشکراون و هەر پارێزگایەک بازنەیەکی هەڵبژاردنە. 






PM:09:27:09/11/2025