بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:'' ڕێژەی بەشداری دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان ٩٨٪ بووە
نەبەرد عومەر، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، یەکشەممە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، باسی لەوەکرد، هەڵبژاردنی دەنگدانی تایبەت بەشێوەیەکی زۆر باش بەڕێوەچوو، بەشێوەیەکی سەردەمییانە بەڕێوەچوو.
وتیشی'' لە هەولێر ١٠٩ هەزار و ٥٠٨ کەس بەشداریان لە دەنگدان کردوە کە دەگاتە ٩٨٪ و هەروەها لە سلێمانیش ڕێژەی بەشداریکردن ٩٨٪ بووە کە ١٠٦ هەزار و ٣٥٠ کەس بەشداری دەنگدانیان کردوە لە دهۆک ڕێژەی بەشداریکردن لە ٩٧٪ بووە، ٥٥ هەزار و ٤١١ کەس بەشداری هەڵبژاردنەکانی کردووە.
دەربارەی ئاوارەکان، بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەرێمی کوردستان باسی لەوەکرد، لە پارێزگای دهۆک بە ڕێژەی بەشداریکردن ٧٧٪ بووە و ٢٠ هەزار کەس دەنگیانداوە.
هەروەها وتیشی'' تاوەکوو ئێستا کارمەندانی کۆمیسیۆن سەرقاڵی جیاکردنەوەی دەنگەکان بە دەست، هەروەها لە ٩٠٪ ئەنجامەکان بۆ بنکەی سەرەکی نێردراون.''
ئەمە لە کاتێکدایە، بڕیارە سێشەممە ١١ی ١١ی ٢٠٢٥، دەنگدانی گشتی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.