وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا نامه‌یه‌ك بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت، تێدا هاوبه‌شیی به‌رده‌وامیی نێوان ئه‌مریكا و هه‌رێمی كوردستان به بنه‌مایه‌كی سه‌قامگیری و پێشكه‌وتن له قه‌ڵه‌م ده‌دات.
نێچیرڤان بارزانی، یەکشەمە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، نامه‌یه‌كی له ماركۆ ڕۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاوه پێگه‌یشت، له نامه‌كه‌یدا ڕۆبیۆ ستایشی ڕۆڵی نێچیرڤان بارزانی ده‌كات له كردنه‌وه‌ی بۆریی نێوان عێراق و توركیا بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها پێشوازی له‌و هه‌نگاوه ده‌كات.
له به‌شێكی دیكه‌ی نامه‌كه‌دا، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، پێ‌زانین بۆ ڕۆڵی به‌رده‌وامی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئاسانكردنی گفتوگۆی نێوان توركیا و په‌كه‌كه و هه‌وڵه‌كانی له‌پێناو پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیریدا له سوریا، ده‌رده‌بڕێت.
هه‌روه‌ها، جەختدەکاتەوە لەوەت هاوبه‌شیی به‌رده‌وامیی نێوان ئه‌مریكا و هه‌رێمی كوردستان به بنه‌مایه‌كی سه‌قامگیری و پێشكه‌وتن له قه‌ڵه‌م ده‌دات.
سەبارەت بە نامەکەش نێچیرڤان بارزانی دەڵێت'' سه‌ركردایه‌تی و هاوبه‌شیی بنیاتنه‌رانه‌تان، گیانی به‌رپرسیاریه‌تی و دانایی به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن كه ده‌بنه هۆی پته‌وكردنی ئاشتی و هاریكاری".
ئەمە لە کاتێکدایە، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، له‌نامه‌یه‌كدا بۆ نێچیرڤان بارزانی سوپاسی كرد، بۆ پشتگیریی له هه‌وڵه‌كانی له‌پێناو ئاشتیدا