بەپێی ئەنجامە بەراییە نافەرمییەکان، لە دەنگدانی تایبەتدا زۆرترین دەنگی پووچەڵ لە سنووری پارێزگای سلێمانی بووە.
بە گوێرەی زانیرییەکان لە دەنگدانی تایبەتدا زۆرترین دەنگی پووچەڵ لە بازنەی سلێمانی بووە، و دوای سلێمانی زۆرترین دەنگی پووچەڵ لە بازنەی هەولێر بووە، و کەمترین دەنگی پووچەڵیش لە سنووری بازنەی دهۆک تۆمار کراوە.
دەنگی پووچەڵ لە دەنگدانی تایبەتدا بەمشێوەیەیە:
سلێمانی: ١٩,٦٤٥ دەنگ
هەولێر: ١٣,٤٦٥ دەنگ
دهۆک: ٥,٤٦٠ دەنگ
کۆی گشتی: ٣٨،٥٦٥ دەنگ
دوێنێ ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ هەڵبژاردنی تایبەتی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو و بە وتەی نەبەرد عومەر'' لە هەولێر ١٠٩ هەزار و ٥٠٨ کەس بەشداریان لە دەنگدان کردوە کە دەگاتە ٩٨٪ و هەروەها لە سلێمانیش ڕێژەی بەشداریکردن ٩٨٪ بووە کە ١٠٦ هەزار و ٣٥٠ کەس بەشداری دەنگدانیان کردوە لە دهۆک ڕێژەی بەشداریکردن لە ٩٧٪ بووە، ٥٥ هەزار و ٤١١ کەس بەشداری هەڵبژاردنەکانی کردووە.
دەربارەی ئاوارەکان، بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەرێمی کوردستان باسی لەوەکرد، لە پارێزگای دهۆک بە ڕێژەی بەشداریکردن ٧٧٪ بووە و ٢٠ هەزار کەس دەنگیانداوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، بڕیارە سێشەممە ١١ی ١١ی ٢٠٢٥، دەنگدانی گشتی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.