بزوتنەوەی گۆڕان- ئاراستەی گردی زەرگەتە، ڕایدەگەیەنن دوا لە هەڵسوڕاوانیان دەکەن، بایکۆت نەکەن و دەنگ بدەن بەو کەسانەی نزیکی ڕێبازی نەوشیروان مستەفان.
دوو شەممە، ١٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، یاسین حەمەعەلی، ڕێکخەری ژووری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان- ئاراستەی گردی زەرگەتە، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند " داوامان لە هەڵسووڕاوان و هاونیشتمانییان ئەوەیە بەشداریی کارای پرۆسەی دەنگدان بکەن، دەنگ بدەن بەو لیست و بەربژێرانەی کە نزیکن لە رێبازی نەوشیروان مستەفا و بەرنامەکەی بزووتنەوەی گۆڕانەوە".
لە ١٩ ئەیلولی ٢٠٢٤، بە هۆی ناکۆکیەکانەوە، بزوتنەوەی گۆران بەسەر دوو ئاراستەدا دابەشبوو، ئاراستەی گەڕەکی کوردسات(بایکۆتی هەڵبژاردنیان ڕاگەیاندوە لە هەرێمی کوردستان)، و ئاراستەی گردی زەرگەتە، بە هۆی ناکۆکی نێوان هەردوو ئاراستەکەوە نەتواندرا لە ماوەی ڕابردوودا کۆنگرە ئەنجام بدەن و بەشداری خولی شەشەمی هەڵبژاردنەکانی عێراق بکەن، چونکە مەرجە بەر لە هەڵبژاردن ماوەی کۆنگرەی حزبەکان بەسەر نەچوبێت، تا بتوانن ناوی خۆیان لە کۆمسیۆن تۆمار بکەن و بەشداری هەڵبژاردن بکەن.
گۆڕانی کوردسات پێشتر رایگەیاند کە ئەوان بایکۆتی بەشداری هەڵبژاردن دەکەن و لەو بەرەیەن کە بەشداری هەڵبژاردن ناکەن.