کۆڵبەرێک بە هۆی تەقینەوەی مینەوە قاچێکی لە دەستدا

لە سنوری شاری پاوە کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ، لە سەر سنوری شاری نەوسوود، بەهۆی تەقینەوەی مینەوە کۆڵبەرێک    قاچی ڕاستی لە دەست دەدات.

دوو شەممە، ١٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، ئیبراهیم عەبدوڵای تەمەن ٤٠ ساڵ، خەڵکی گوندی بازانە، لە شاری جوانڕۆی ڕۆژهەڵاتی  کوردستان، لە کاتی کۆڵبەریدا لە ناوچە سنورییەکانی تاقەداری نەوسوودی سەر بە شاری پاوە، مینێكی پێدا تەقیوەتەوە و بە سەختی بریندار بوە، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە قاچی ڕاستی بڕداوەتەوە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیە.

لە ساڵی ٢٠٢٤ دا ڕێكخراوی كوردپا بۆ مافی مرۆڤ ڕایگەیاند "لە ماوەی ١٢ ساڵی ڕابردوو بەلایەنی كەمەوە ٥٨٩ كۆڵبەر كوژراون و هەزار و ٦١٧ كۆڵبەری دیكەش برینداربوون".




PM:04:57:10/11/2025