تەرمی گەنجێک کە شوێنەواری گولەی پێوەیە دۆزراوەتەوە، لە ئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی دهۆکە.
دوو شەمە، ١٠ تشرینی دووەن ٢٠٢٥، گەنجێکی خەڵکی ئامێدی، تەرمەکەی لە ناوی ئوتۆمبێلیکدا لە نزیک گوندی بابلۆ لە سنوری شیلادزێ دۆزراوەتەوە کە شوێنەواری گولەی پێوەیە و لە ئێستاشدا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی دهۆکە.
سەبارەت بە ڕوداوەکە تا ئێستا هیچ ڕونکردنەوەیەک بڵاونەکراوەتەوە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ناوچەکەوە.