هەرێمی کوردستان.. داوا دەکرێت کرێکاران بەشداری دەنگدان بکەن

بەڕێوەبەرایەتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتیی ڕایگەیاند'' بۆ ئەوەی کرێکاران بێبەش نەبن لە مافی دەنگدان، پێویستە دوو بۆ سێ کاتژمێر ڕێگەیان پێبدرێت کارەکانیان جێبهێڵن.'' 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتیی، ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی تشرینی دووەم، ئاگەدارییەكی لەبارەی هەڵبژاردن بۆ خاوەنكار و كرێكاران بڵاو كردوەتەوە و ڕایگەیاندووە'' پێویستە خاوەنكارەكان رێگە بە كرێكاران بدەن پەیڕەوی مافی خۆیان لە بەشداربوونیان لە پڕۆسەی هەڵبژاردن بكەن، بۆ ئەوەی کرێکاران بێبەش نەبن لە مافی دەنگدان، پێویستە بۆ ماوەی دوو بۆ سێ كاتژمێر رێگەیان پێبدەن بۆئەوەی سەردانی بنكەكانی دەنگدان بكەن.'' 

هەروەها بەڕێوەبەراتییەكە ئاماژەی بەوەشکردوە، رێگری لە كرێكاران بكرێت ئەوا لێپرسینەوە لەگەڵ خاوەنكار دەكرێت و كرێكارانیش دەتوانن پەیوەندی بە ژمارەكانەوە بكەن، هێلی گەرمی ٥٥٠٠ و ژمارەكانی دیكەوە بكەن.

ئەمە لە کاتێکدایە سبەی هەڵبژاردنە و لە هەرێمی کوردستان، دوو ملیۆن و ٨٠٠ هەزار کەس مافی دەنگدانی هەیە. 





PM:10:42:10/11/2025