سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كاتی بەشداریكردنی لە پرۆسەی دەنگدان، ڕایگەیاند'' هیوادارین خەڵك بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردن بكات و خەڵكێكی نیشتمان پەرەوەر بنێرن بۆ پەرلەمانی عێراق.''
مەسرور بارزانی وتیشی'' بڕیاری ئەمڕۆی خەڵك رێڕەو شێوازی چوار ساڵی داهاتووی حوكمرڕانی دیاریدەكات و هیوادارین كۆمسیۆن بە ئەمانەتەوە تا كۆتایی پرۆسەكە مامەڵە لەگەڵ دەنگی دەنگدەران بكات.''
سەرۆکی هەرێم دەڵێت" ئەمڕۆ ڕۆژی بڕیاری خەڵکە، هیوادارم خەڵک بتوانێت لە کەشێکی ئارام و ئازاددا بە ئارەزووی خۆیان، دوور لە هەموو فشارێک دەنگی خۆیان بدەن و خەڵکێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر بنێرن بۆ پەرلەمانی عێراق بۆ ئەوەی بەرگری لە مافە ڕەواکانی ئەوان و مافە دەستوورییەکانی خەڵك بکەن."
مەسرور بارزانی هیوای خواست کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق "بە ئەمانەتەوە تا دوایی و کۆتایی پڕۆسەکە، مامەڵە لەگەڵ دەنگی دەنگدەران بکات."