جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، دوای بەشداریكردنی لە پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند'' پێماخۆشە حكومەتی هەرێم پێكبهێنرێت، شەش بۆ حەوت مانگ خەریكی نوسینی كارنامەیەكی دیدیگای هاوبەش بووین و كاتەی تریشی لەسەر پرۆسەی پێكهێنانی حكومەت بوو.''
قوباد تاڵەبانی، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، وتیشی'' یەكێتی بەشێوەیەكی رێكخراو خۆی ئامادەكردووە بۆ ئەم هەڵبژاردنە و پەیاممان بۆ خەڵكی كوردستان ئەوەیە بەشداری پرۆسەكە بكەن و دەنگبدەن بەو حزبەی دەتوانێت بە باشترین شێوە خزمەتیان بكات.''
سەبارەت بە پرسی مووچە باسی لەوەکرد، ئەم هەڵبژاردنە بۆ پەرلەمانی عێراقە، لە پەرلەمانی عێراق پرسی موچە یەكلادەبێتەوە، بوجەو دامەزراندن و بژێوی ژیان یەكلادەبێتەوە.
لە کۆتای قسەکانیشی جەختیکردەوە لەوەی، هیچ وەزارەتێک هی پارتی نییە بیدات بە یەكێتی.