ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامیی، ڕایگەیاند'' پێویسته له‌زوترینكاتدا په‌رله‌مانی كوردستان كارا بكرێته‌وه و به‌شداریكردنمان له‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق به‌نده به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه.''
سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین، لە پاش دەنگدانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، باسی لەوەکرد، بایكۆت بیرۆكه‌یه‌كی خراپه و چاره‌سه‌ر نیه و پێویسته هاوڵاتیان بچنه ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان و له‌بری بایكۆت به‌ده‌نگدانیان كه‌سانی شیاو هه‌ڵبژێرن و سزایی گه‌نده‌ڵكاران بده‌ن.''
سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتیش وتی'' پێویسته له‌زوترینكاتدا په‌رله‌مانی كوردستان كارا بكرێته‌وه و به‌شداریكردنمان له‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق به‌نده به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه، به‌ڵام بیرۆكه‌یه‌كی واهه‌یه، له‌باره‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم بڕیارمان به‌شدارینه‌كردنه".
سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین، دەڵێت" پیرۆزبایی له گه‌لی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین بۆ هه‌ڵبژاردنێكی چاره‌نوسسازو گرنگ، ئومێدمان وایه هه‌ڵبژاردنێكی پاكوبێگه‌رد بێت، به‌تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان هۆكارێك بێت بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی و به‌ده‌ستهێنانی مافه ڕه‌واكانی هاوڵاتیان و موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان".