پارێزگاری کەرکوک، داوای لە هاونیشتمانی و هاووڵاتییان کرد بەشداری ئەم هەڵبژاردنە بکەن.
رێبوار تەها، ئەمڕۆ ١١ی تشرینی دووەم لە پاش دەنگدان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند'' دڵخۆشم ئەمڕۆ دەنگدانی گشتی دەستیپێکرد. تاوەکو ئەم کاتە هیچ کێشە و گرفتێک رووی نەداوە. هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی کێشە دروست بێت."
پارێزگاری کەرکوک داوای لە هاونیشتمانی و هاووڵاتییان کرد بەشداری ئەم هەڵبژاردنە بکەن و گوتی، "دەنگدان مافی خۆتانە؛ نوێنەری خۆتان هەڵبژێرن."
هەروەها، داوای لە هاونیشتمانی و هاووڵاتییانیش کرد ئاستەنگ و قەرەباڵخی لە شەقامەکان دروست نەکەن تاوەکو خەڵکی بە ئاسانی بگەنە بنکەکانی دەنگدان.
لەلای خۆشیەوە، نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە، دوای ئەوەی دەنگی خۆی دا، داوای لە هاوڵاتییانی پارێزگاکەی کرد بەشدارییەکی فراوان لە هەڵبژاردنەکاندا بکەن و جەختی کردەوە کە ئەم هەڵبژاردنە بۆ هەڵەبجە گرنگییەکی تایبەتی هەیە.