سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ ١١ی تشرینی دووەم، ڕایگەیاند'' هه‌ڵبژاردنه‌كان پره‌نسیپی گواستنه‌وه‌ی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه.''
محه‌مه‌د شیاع سودانی، لە دوای بەشداری کردنی لە پڕۆسەی دەنگدان، دەڵێت'' پیرۆزبایی ئه‌م ئاهه‌نگه دیموكراسییه له گه‌لی عێراق ده‌كه‌م، هه‌ڵبژاردنه‌كان له واده‌ی ده‌ستوری خۆیاندا جێبه‌جێكران".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ڵبژاردنه‌كان پره‌نسیپی گواستنه‌وه‌ی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه، له‌ئێستاشدا له كه‌شێكی سه‌لامه‌ت و سه‌قامگیردا به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
سودانی وتیشی" حكومه‌ت گرنگییه‌كی زۆری به گواستنه‌وه‌ی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات داوە و هێزە ئەمنییەکان لە باشترین ئاستدا کاردەکەن.''
ئەمرۆ ١١ی ١١ی ٢٠٢٥، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت نزیکەی ٢١ ملیۆن هاوڵاتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان مافی دەنگدانیان هەیە.