دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە خورماتوو هێزە ئەمنیەکان هێرشیانکردە سەر گەنجێکی کورد کە ئاڵای کوردستان هەڵگرتبوو، سەرۆکی شانەی ئەمنیی عێڕاق لەسەر ڕوداوەکە دەڵێت" بە زووترین کات لێکۆڵینەوە لە هۆکار و چۆنییەتیی رووداوەکە دەکەین و رێگە بەو جۆرە رەفتارە نادەین".
سێ شەممە، ١١ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، دیمەنێک لە قەزای خورماتووی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین بڵاوبۆوە کە ژمارەیەک چەکدار و هاوڵاتین، یەکێک لە چەکدارەکان لە گەنجێک دەدات، ئەو کەسەی دیمەنەکەی تۆمارکردوە، دەڵیت "ئەوە غەدرە لەسەر ئاڵای کوردستان دایان لە کوردەکان".
لە دوای ڕوداوەکە، سەعد مەعن،سەرۆکی شانەی ئەمنی عێراق، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕاگەیاند "لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکەین و ئەو جۆرە هەڵسوکەوتە بە هیچ جۆرێک ڕێگاپێدراو نییە".
ئەم ڕوداوە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوە دەچێت.