سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان، دەڵێت "کاتژمێر شەشی ئێوارە دەنگدان دەوەستێت و پاش ٢٤ کاتژمێر لە کۆتای هاتنی پرۆسەکە، ئەنجامی بەرایی بڵاو دەکرێتەوە".
سێ شەممە، ١١ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، نەبەرد عومەر، سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمسیۆنی عێراق، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "پرۆسەی دەنگدان بە بێ کێشە بەردەوامە و ئامێرەکانی دەنگدان بە باشی کاردەکەن، دەنگدان تا کاتژمێر شەش بەردەوام دەبێت و کاتەکەی درێژ ناکرێتەوە".
لە کاتژمێر ٧:٠٠ بەیانییەوە پرۆسەی دەنگدان بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستی پێکردوە و تا کاتژمێر ٦:٠٠ ئێوارە بەردەوام دەبێت، بە پێی ئاماری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ڕیژەی بەشداریکردن تا کاتژمێر ١٢:٠٠ لە ٢٣٪ بوو.