مەلا بەختیار: لە دۆخی ئێستا نیگەرانم

مەلا بەختیار ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، لە کاتی  بەشداریکردنی لە پرۆسەی دەنگداندا، دەڵێت "ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدەران پێمان دەڵێت کە خەڵک نیگەرانە و ئەو نیگەرانییە چەندین سەرچاوەی هەیە".

سێ شەممە، ١١ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، مەلا بەختیار، ئەندامی پێشووی مەکتەب سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لە کۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا، لەسەر پرسی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید و لاهور شێخ جەنگی ووتی " ئەگەر کەیسی کاک شاسوار لەسەر مافی خەڵکە با بیسەلمێنن و حەقی لێوەربگرنەوە، ئەگەر مەسەلەکە سیاسیە ئەوا تاوانێکی گەورەیە، بە نیسبەت کاک لاهورەوە، لە سەرەتاوە تا کۆتایی قبوڵم نییە، ڕێگای ترهەبوو هەمان ڕێکار بگیرێتەبەر، ئەگەر ترستان هەبوو لە لاهور یان هاوڕێکانی، ئەو ترسە بە ڕێگایتر چارەسەر بکرایە، پێم وایە بە توندوتیژی هیچ چارەسەر ناکرێت". 

"لە کاتی بانگەشەدا سەرۆکی یەکێتی چوە خانەقین و ووتی خانەقین شاری عەلی شامار و جەبار فەرمانە، هیوادارم بتوانێت ئەم ساڵ ئەوەنەی من خزمەتی خانەقین بکات"، مەلا بەختیار وای ووت.

لە کاتژمێر ٧:٠٠ بەیانییەوە پرۆسەی دەنگدان بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستی پێکردوە و تا کاتژمێر ٦:٠٠ ئێوارە بەردەوام دەبێت، بە پێی ئاماری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ڕیژەی بەشداریکردن تا کاتژمێر ١٢:٠٠ لە ٢٣٪ بوو. 





PM:05:38:11/11/2025