مەزڵوم عەبدی بۆ ئەمریکا: پاپەندین بە یەکگرتنی هێزەکانمان لەگەڵ سوپای سوریا

فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و نێردەی تایبەتی ئەمریکا باسیان له‌ كۆبونه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ و ئه‌حمه‌د شه‌رع كرد. 

مه‌زڵوم عه‌بدی له‌ په‌یامێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی  ئێکس، بڵاویکردەوە'' سوپاس بۆ دۆناڵد تره‌مپ و سەرکردایەتیکردنی لەسەر سوریا، تازە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیم لەگەڵ باڵیۆز تۆماس باراک، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆك تره‌مپ ئه‌نجامدا".

وتیشی'' پەیوەستبونی سوریا بە هاوپەیمانی جیهانی دژی داعش هەنگاوێکی سەرەکییە بەرەو بەرزکردنەوەی هەوڵە هاوبەشەکان و بەهێزکردنی دەستپێشخەرییەکانی ئامانجی بەدەستهێنانی شکستی بەردەوامی داعش و نەهێشتنی مەترسییەکانی لەسەر ناوچەکە.'' 

جەختیشی کردەوە لەوەی، پابەندبونیان بە خێراترکردنی یەکگرتنی هێزەکانی هه‌سه‌ده‌ لەگەڵ دەوڵەتی سوریا، دەڵێت'' ئێمە بە پەرۆشەوە لەگەڵ هاوبەشەکانمان بە هەماهەنگییەکی نزیکەوە کاردەکەین بۆ پێشخستنی پێشکەوتن بەرەو داهاتویەکی خۆشگوزەرانتر و ئەمنتر بۆ گەلەکەمان لە سوریایەکی یەکگرتودا.''  




AM:11:32:12/11/2025