پەرلەمانتاری پێشووی عێراق رایگەیاند" ئەگەر لیستە ناڕازیەکان یەک بونایە لانی کەم ۱٠ کورسی تر بەرەو ژور زیادیان دەکرد بۆهەمویان، زۆر داوامان کرد بەڵام خۆپەرستی و بەرژەوەندی حیزبی و کەسی وای لێکردن هیچ نەبینن".
لەتیف مستەفا پەرلەمانتاری پێشووی عێراقناسراو بە حاکم لەتیف لە نووسینێکدا بە ناو نیشانی (ئەگەر لیستە نارازیەکان یەک بونایە) لە لاپەڕەی فەرمی خۆی بڵاویکردووەتەوە کە " یەکێتی لە ناو هەرێمی کوردستان ۳۳۸ هەزار دەنگی هێناوە، بەکەرکوک و ناوچەکانی تری دەرەوەی هەریم ٥۳٠ هەزار دەنگی هێناوە و بۆتە خاوەنی ۱۸ کورسی".
دەشڵێت" لایەنە نارازیەکان بە هەمویان ٥٠٦ هەزاریان هێناوە، تەنها ۱۳ کورسیان هێناوە، ئەگەر یەک لیستیان تەنها بۆ هەڵبژاردنەکە پێکبهێنایە، بە دڵنیاییەوە دەنگە پوچەڵەکانیش کە ۲۸۱ هەزارە دەنگیان پێدەدان، واتە دەبونە ۷۸۷ هەزار وە لەوانەیە بایکۆتیش کەمتربوایتەوە و دەیەها هەزار دەنگی تریشیان پێدەدراز".
نووسیوێتیشی" ئیترخۆتان حیسابی کەن بزانن چەند کورسی ئەکرد، لانی کەم ۱٠ کورسی تر بەرەو ژور زیادیان دەکرد بۆهەمویان"
ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی عێراق دەشڵێت" لەکاتیکدا خۆیان دەیانزانی کە سیستەمی سانت لیگۆی کارپێکراو لە بەرژەوەندی حیزب و لیستی بچوک نیە، زۆر داوامان کرد بەڵام خۆپەرستی و بەرژەوەندی حیزبی و کەسی وای لێکردن هیچ نەبینن".
ناوبراو وتیشی" ئەگەر یەک لیستی دروست نەبێت بۆ داهاتوو، پێویستە هەڵمەتێکی بەرفراوانی ڕێکخراوی بایکۆت لە هەموو کوردستاندا راگەیەنین وە ڕاشی دەگەیەنین".
دوێنێ ١١ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، کە ٢٠ ملیۆن و ٦٣ هەزار و ٧٧٣ کەس لە عێراقدا مافی دەنگدانیان هەبوو، و بڕیارە ئەمڕۆ ئێوارە ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکە رابگەیەنرێت.