بەپەلە.. گەریلا‌و پێشمەرگە گەیشتە ناو قەزای شەنگال (نەخشە)

پاش ئەوەی ئەمڕۆ هێرشێكی بەربڵاو لەلایەن هێزی پێشمەرگە بۆ سەر قەزای شەنگال دەستپێكرد، كەمێك پێش ئێستا هێزی پێشمەرگە گەیشتنە ناو قەزای شەنگالەوە.

سەرچاوەیەك لەهێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە بە سپی میدیای راگەیاند هێزەكانی پێشمەرگە‌و شەڕڤانانی یەپەگە‌و گەریلاكانی هەپەگە گەیشتونەتە قەزای شەنگال‌و لەئێستاداگەڕەكەكانی قەراغی قەزای شەنگالیان كۆنترۆڵ كردوە.

بەپێی سەرچاوەكەی سپی میدیا لەئێستادا شەڕی  پێشمەرگە‌و شەڕڤانان‌و گەریلا لەگەڵ چەكدارانی داعش بەردەوامە‌و داعش لەپاشەكشەدایە.






PM:02:37:20/12/2014